بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەڤدەهەمین مێهرەجانی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان وەک یەکێک لە گرنگترین ڕووداوە هونەرییەکانی پارێزگای کوردستان ئەوڕۆ شەممە ٢٠ی ڕەزبەر لە میانەی کەرنەڤاڵی سەمای ڕەنگ و جلوبەرگی کوردی لە ڕێپێوانێک لە چوارڕێیانی شەوڕەنگەوە بۆ پارکی میللەتی ئەو شارە دەستی پێکرد.
هەروەها لە ڕیوڕەسمی دەسپێکی ئەم ڕووداوەدا پاش خوێندنەوەی پەیامی سەید عەباس ساڵحی وەزیری فەرهەنگ و ئیرشاد و پێداگریی لە کردنەوەی دەلاقەی ئاخاوتن و دەربڕینی پێداویستییەکانی ژیان لە ڕێگەی شانۆی سەرشەقامەوە، گرووپی مۆسیقای سلێمانی چەندین کۆپلە مۆسیقای کوردی ئاراستە کرد.
ئەم ڕووداوە هونەرییە بڕیارە بە نمایشدانی ١٥ بەرهەمی شانۆیی لە گرووپگەلی ناوخۆیی و دەرەوەیی لە وڵاتانی ئەڵمان، ئەلجەزایر، عێراق و ئەرمەنستان، لە پارکی شانۆ، پارکی میللەت، دەریاچەی زرێوار و مەیدانی ئیمام حسێن(دخ)ی شاری مەریوان بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ (تا ۲۵ی ڕەزبەر) میوانداری هونەرمەندان و لایەنگرانی هونەری شانۆیی بێت.
Your Comment